نرخی دەرمانێکی نەخۆشییەکی دەگمەنی منداڵان زیاتر چوار ملیۆن دۆلارە

 زووم:

نرخی دەرمانێکی تایبەت بە نەخۆشییەکی دەگمەنی بۆماوەیى منداڵان چوار ملیۆن و 250 هەزار دۆلارە، کە گرانترین دەرمانە لە مێژووى مرۆڤایەتیدا.

دەرمانەکە ناوی لێنمێڵدییە و کۆمپانیای ئۆرچاد سێراپیوتیکس لە ئەمریکا بەرهەمی دەهێنێت، بۆ چارەسەرى نەخۆشییەکی دەگمەنی کۆئەندامی دەماریی منداڵان بەکاردەهێنرێت کە بە “لوکۆدیسترۆفى” ناودەبرێت و لە ژیانیاندا یەک جار بەکاردەهێنرێت.

دەرمانەکە تازە لەلایەن ئیدارەى خۆراک و دەرمانى ئەمریکاوە رەزامەندی بەکارهێنان و فرۆشتنی وەرگرتووە و دەبێتە یەکەم چارەسەریی بۆ ئەو نەخۆشییە کە کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی شلەی مێشک و دڕکەپەتک هەیە.

ئەو کەسەى ئەم نەخۆشییەى هەیە، بە تێپەڕبوونی کات ماسولکەکانی لاواز دەبن و توانای هەماهەنگیی و بینیی کەمدەبێتەوە، تاوەکو بەتەواوی نامێنێت.

د. بۆبى گاسپەر، هاودامەزرێنەر و بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى ئۆرچارد سێراپیوتیکس دەڵێت، پێش دروستکردنى ئەم دەرمانە، هەموو ئەو منداڵانەى توشبووى نەخۆشى لوکۆدیسترۆفى بوون لە 10 ساڵى یەکەم یان دووەمى تەمەنیاندا دەمردن بەڵام ئەم دەرمانە ئەوەندە کاریگەرە، بە یەکجار بەکارهێنان دەتوانێت نەخۆشییەکە رابگرێت و هیواى ژیان دەداتەوە بە منداڵەکە وەکو کەسێکى ئاسایى بژى.

هەواڵی زیاتر

Back to top button