مانشێتى بەشێک لە رۆژنامە بەریتانییەکانی ئەمڕۆ، 16ى تشرینى دووەمى 2022

تایمز

  • بەهۆی قەیرانی کەرتی تەندروستی بەریتانیا، پلانێکی تایبەت بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە دادەنرێت بۆئەوەی چیتر لە چاوەڕوانی بینینی پزیشکدا نەبن
  • بەهۆی کەوتنەخوارەوەی موشەکێکی روسیا لەنێو خاکی پۆڵەندا دوو هاوڵاتی کوژران، ئەمەش گرژییەکانی نێوان پوتین و ناتۆ زیاتر دەکات
  • کەمی هێلکە لە بازاڕەکانی بەریتانیا، سفرەی بەیانیان بێ هێلکەوڕۆن دەکات، کە یەکێکە لە خواردنە باوەکانی ژەمی بەیانیانیان

دەیلی تەلەگراف

  • ‌هێرشێکی موشەکی روسیا بۆسەر وڵاتی پۆڵەندا کاردانەوەی لێکەوتەوە، سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت هێرشەکە بۆ سەر هەموومانە
  • لەدوای هاتنی کۆرۆناوە یەک لەسەر پێنجی خوێندکارانی بەریتانیا نەچوونەتەوە خوێندنگە و لە ماڵەوە لەلایەن دایک و باوکیانەوە درێژە بە خوێندنەکانیان دەدەن
  • بەگوێرەی توێژینەوەیەک جیلی هەرزەکاری ئێستا روبەڕوی لەدەستدانی هەستی بیستن دەبنەوە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی هێدفۆنەوە

دەیلی ئێکسپرێس

  • مردنی منداڵێکی دووساڵان لە بەریتانیا بەهۆی کەڕووی نێو ماڵ دەبێتە “شەرمەزاری” بۆ ئەو وڵاتە
  • سەرەڕای دەرنەچوونی کاندیدەکانی لە هەڵبژاردنی نیوەخولی ئەمریکا، ترەمپ خۆی بۆ پۆسی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید دەکاتەوە
  • لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ناسا کەشتی ئاسمانی ئارتێمیس 1 رەوانەی سەر مانگ دەکات، کە دەبێتە هەنگاوێکی دیکەی گەورە لەماوەی 50 ساڵی رابردوودا

فاینەنشیەڵ تایمز

  • ریشی سوناک داوای لە کارگێڕانی باڵای بەریتانیا کردووە، دەست بە  بودجەوە بگرن، لەکاتێکدا کرێکارەکانیان روبەڕوی قەیرانی خەرجى رۆژانە بوونەتەوە
  • بەگوێرەى توێژینەوەیەک ژمارەی سپێرم لە پیاواندا لە سەرانسەری جیهاندا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت
  • سەرەڕای بەڕێوەچوونی لوتکەی کەشوهەوا لە میسر، جوتیارانی ئەو وڵاتە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوادا دەجەنگن

هەواڵی زیاتر

Back to top button