وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی 20%ـى دیکە لە كرێی خوێندنی پارالێل

زووم.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی 20%ـى دیکە لە كرێی خوێندنی پارالێل لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا لە زانکۆى سلێمانى کۆبووەوە و بەگوێرەى زانیارییەکانى زووم کە لە سەرچاوەیەکى ئاگادارى کۆبوونەوەکەوە دەستیکەوتووە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە سەرەڕای لێخۆشبوونی 45%ی كرێی خوێندنی پارالێل کە چەند ساڵێک لەمەوبەر دەرچووە، لە 20%ی دیكە لە كرێی خوێندنی پارالێل لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان بکرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەشدا، ئەو داشكانە بە رەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان و بۆ پاڵپشتیكردنی خوێندکارانە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button