ماکرۆن: ئەگەر هەیە لە قۆناغێکدا پێویست بە ناردنی هێز بۆ ئۆکراین بکات

دووبارە سەرۆکی فەڕەنسا باسی لە ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئۆکراین کرد و گوتی، ئەگەر هەیە لە قۆناغێکدا پێویست بکات بە هێزی زەمینی بەشداری لە جەنگی ئۆکراین بکەن.

ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەوی لۆ پارزیان و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا گوتی، لەوانەیە لە قۆناغێکدا پێوست بکات رۆژئاوا هێزی زەمینی لە خاکی ئۆکراین بڵاوبکاتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی روسیا.

ماکرۆن لە نێوەندی ئەو قسەیەیدا گوتی، “من ئەوەم ناوێت، ناشمەوێت دەستپێشخەری بکەم، بەڵکو دەڵێم لەوانەیە وا پێوست بکات”.

گوتیشی، “هێزی فەڕەنسا لەوەدایە بڵێت، دەتوانین کارێکی لەوشێوە بکەین”.

هەر لە چاوپێکەوتنەکەدا ماکرۆن رەتیکردەوە هیچ ناکۆکییەکیان لەگەل ئەڵمانیا هەبێت سەبارەت بەم بابەتە.

ئەمە لە کاتێکدا پێشتر و لە مانگی رابردوو کاتێک ماکرۆن باسی ناردنی هێزی زەمینی کرد بۆ ئۆکراین، ئەڵمانیا و وڵاتانی ئەوروپی دەستبەجێ دژایەتی خۆیان بۆ هەنگاوێکی لەو شێوەیە نیشادا، هەرئەوەش وای لە سەرۆکایەتی فەڕەنسا کرد روونکردنەوەیەک لە بارەی گوتەکانی ماکرۆن بڵاوبکاتەوە و بڵیت، لێکدانەوەی هەڵە بۆ لێدوانەکەی ماکرۆن کراوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button