رۆیتەرز پێشنیازێکی تازەی حەماسی بۆ ئاگربەستی غەزە ئاشکراکرد

 زووم:

بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی پێشنیازێکی تازەی بۆ ئاگربەست لە غەزە پیشکەش بە وڵاتانی نێوەندگیر کردووە و تێیدا هاتووە، گەر پێشنیازەکە جێبەجێبکرێت، ئاگربەستی هەمیشەیی رادەگەیەنێت.

ئاژانسی رۆیتەرز کە دەڵێت ناوەڕۆکی پێشنیازەکەی بینیوە بڵاویکردەوە، حەماس پێشنیازەکەی داوە بە وڵاتانی نێوەندگیری و تێدا هاتووە، لە قۆناغی یەکەمدا بارمتەکانی ئیسرائیل لە ژن و منداڵ و بەتەمەن و نەخۆش بەرامبەر بە 700 بۆ 1000 زیندانیکراوی فەڵەستینی ئازاددەکرێن.

حەماس داوایکردووە 100 لەو زیندانییانەی سزای زیندانیی هەمیشەییان لە زیندانەکانی ئیسرائیل بەسەردا سەپێنراوە ئازادبکرێن، لە پێشنیازەکەدا ئاماژە بە ئازادکردنی ژنە ناونوسکراوەکانی ئیسرائیلیش کراوە.
حەماس لە پێشنیازەکەدا گوتویەتی، دوای ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان لەسەر وادەیەک رێکدەکەون بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەزە، دوای قۆناغی یەکەمی پێشنیازەکەش، لەسەر وادەیەکی کۆتایی بۆ کشانەوەی ئیسرائیل لە غەزە رێکدەکەون.

گروپە ئیسلامییە چەکدارە فەڵەستینییەکە دەڵێت، لە قۆناغی دووەمی پلانی ئاگربەستەکە، تەواوی دەستبەسەرکراوان لە هەردوو لا ئازاددەکرێن.

هەواڵی زیاتر

Back to top button