لە پیرانشار تەرمى کۆڵبەرێک لەژێر بەفردا دۆزرایەوە

 زووم:

ماڵپەڕى کۆڵبەر نیوز، بڵاویکردەوە بە تەقەى راستەوخۆى هێزە ئەمنییەکانى ئێران کۆڵبەرێک لە سنوورى پەتکى پیرانشار لە رۆژهەڵاتى کوردستان کوژرا. کۆڵبەرەکە ناوى محەمەد گەنجەیە و خێزاندارە.

ئەم ماڵپەڕە گرنگى بە هەواڵى پەیوەست بە کۆڵبەران دەدات و بڵاویکردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانى ئێران دواى کوشتنى کۆڵبەرەکە تەرمەکەیان لەژێر بەفردا شاردبووەوە، 48 کاتژمێر دواى رووداوەکە، واتە دوێنێ چوارشەممە هاووڵاتیان دۆزیانەوە.

بەگوێرەى ئامارى ماڵپەڕەکە لە ساڵى رابردوودا لە رێگەى نێوان ئازەربایجانى رۆژئاوا، کوردستان و کرماشان لە رۆژهەڵاتى کوردستان 32 کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و 267 کۆڵبەریش برینداربوون.

ئەمانە بەشێکیان بە تەقەى راستەوخۆى هێزە ئەمنییەکانى ئێران کوژراون و بەشێکى دیکەیان بەهۆى کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و هەرەسى بەفر بوونەتە قوربانى، وەک ماڵپەڕەکە باسی کردووە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button