ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لەبارەى پرسی مووچە کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەکات لەبارەى پرسی مووچە

زووم..

 

بەگوێرەى کارنامەى کۆبوونەوەکە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایی و ئابوورى هەنگاو و رێکارەکانى ئەم دواییانەى وەزارەتەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەى پرسی مووچە دەخاتەڕوو.

بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکە،  تایبەت دەبێت بە سەردانى شاندەکەى مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیران بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە.

هەر کارنامەکەداهاتووە، سەرۆکى دەستەى دەستپاکى راپۆرتێکى تایبەت بە جێبەجێکردنى ستراتیژى نیشتیمانى رووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى لە هەرێمى کوردستان-عێراق کە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنەکەوە پەسەند کرابوپێشکەشدەکات.

هەواڵی زیاتر

Back to top button