یەکەم کەشتیی هاوکارییەکان لە رێڕەوى ئاویی قوبرسەوە بەرەو غەزە بەڕێکەوت

 زووم:

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، کەشتییەک بە 200 تۆن خۆراکەوە لە بەندەرێکی قوبرسەوە کەوتەڕێ و یەکەم تاقیکردنەوەی بەکارهێنانی رێڕەوی دەریایی بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە دانیشتووانی کەرتەکە دادەنرێت.

کەشتیی فریاگوزاریی “ئۆپن ئارمز” لە بەندەری لارناکای قوبرسەوە نزیکەی 200 تۆن ئارد و برنج و خۆراکی دیکەی هەڵگرتووە و بەنیازە بیگەیەنێتە خەڵکی غەزە.

کۆمپانیای “وێڵد فوود کیچن”، کە لە هەمانکاتدا رێکخراوێکی خێرخوازییە و لەلایەن شێفی بەناوبانگ “خۆسێ ئەندرێس”ـی ئیسپانییەوە دامەزراوە، ئەو ئەرکەی لە ئەستۆ گرتووە و شێفەکە لە ئێکس نووسیویەتی، رۆژی سێشەممە کەشتییەکە پڕ خۆراکەکەی بەرەو غەزە بەڕێکەوتووە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر بۆردوومانى چڕی سوپای ئیسرائیل سەرجەم رێڕەوە وشکانی و ئاوییەکانى بۆ گەیاندنى هاوکارییەکان بە کەرتى غەزە، داخستبوو.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button