عێراق 28ـی جیهان و پێنجەمی عەرەبییە لە ژمارەی چەکدارانی سوپا و هێزی ئەمنی

زووم:

لە ژمارەی چەکدارانی سوپا و هێزە ئەمنییەکان بۆ ساڵی 2024، عێراق لە ریزبەندیی 28ـەمی جیهان و پێنجەمی وڵاتانی عەرەبی دێت.

راپۆرتێکی گۆڤاری CEOWORLDـی ئەمریکی، کە 142 وڵاتی لەسەرتاسەری جیهان پۆلێن کردووە، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان عێراق لە پلەی 28 و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بە پلەی پێنجەم دێت لە ژمارەی چەکدارانی ریزەکانی سوپا و هێزە ئەمنییەکان.

بەگوێرەی راپۆرتی گۆڤارەکە، ژمارەی چەکدارانی نێو سوپا و هێزە ئەمنییەکانی وڵاتان، قەبارە و هێزی دەوڵەت نیشاندەدات و هۆکارێکی سەرەکی و یەکلاکەرەوەیە بۆ دیاریکردنی و ئاسایش و سەقامگیریی ئەو وڵاتە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button