سێ لایەنی سوننە سالم عیساوی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کاندید دەکەن

زووم:

سێ لایەنی سوننە، سالم عیساوی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندید دەکەن، داوا دەکەن پەلە بکرێت لە دیاریکردنی وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان.

هەریەکە لە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە و موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم و سابت عەباسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی حەسمی نیشتمانی، نووسراوێکیان ئاڕاستەی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە و تیایدا سالم عیساوییان وەک کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ئاشکراکردووە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، هەر سێ لایەنەکە داوایان کردووە پەلەبکرێت لە دیاریکردنی وادەیەک بۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، داواشیان لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە، پشتیوانی لە کاندیدەکەیان بکەن.

21ـی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، دادگای فیدڕاڵی کۆتایی بە ئەندامێتیی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمان هێنا، بەوەش کورسیی سەرۆکی پەرلەمانی لەدەستدا، لەو کاتەوە ناکۆکی هەیە لەسەر هەڵبژاردنی کەسێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button