بە کەشتییەکی دەریایی یارمەتیی مرۆیی دەگەیەنرێتە غەزە

زووم:

یەکەمین کاروانی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەزە لەڕێگەی دەریاوە چاوەڕێی بەڕێکەوتنە، دامەزراوەیەکی خێرخوازیی ئەمریکی کارەکە ئەنجامدەدات و بە کەشتیی دەریایی لە قوبرسەوە بۆ غەزە یارمەتییەکان بەڕێدەکات.

لە راگەیەنراوێکدا، رێکخراوی (وۆڵد سەنتراڵ کیچن)ی ناحکومیی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، کەشتییەک بە یارمەتییەکانەوە لە قوبرسەوە بەرەو باکووری کەرتی غەزە خۆی بۆ بەڕێکەوتن ئامادەدەکات.

بەگوتەی رێکخراوەکە، چەند هەفتەیەکە کاردەکەن بۆ کردنەوەی رێڕەوێکی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەزە و ئەم هەوڵەش لەو چوارچێوەیەدایە.

کەشتییەکە ناوی (ئۆپن ئارمز)ــە، بەر لە سێ هەفتە لە بەنداوی (لارنکا) لە باشووری قوبرس جێگیرکراوە.

تیمی کەشتییەکە لە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاویکردەوە، کەشتییەکەیان چەندین تۆن خۆراک و ئاو و پێداویستیی دیکەی بۆ دانیشتووانی غەزە بارکردووە و ئامادەکاری دەکات بۆ چوون دەستپێکی گەشتەکەی.

هەواڵی زیاتر

Back to top button