دوو کچ لە ئێران بەهۆی سەماکردنەوە دەستگیرکران

زووم:

لە ئێران دوو کچ دەستگیرکران، بەبۆنەی نەورۆزەوە لە پارکێکی گشتیدا لە تاران سەمایان کردووە.

پاش بڵاوبونەوەی ڤیدیۆی دوو کچ، کە لە پارکێکی گشتیی تاران لە ناوچەی “تەجریش” سەما دەکەن، هەردووکیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کراون.

لە ماوەی چەند رۆژی رابودوودا ڤیدیۆی ئەو سەماکردنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە خێرایی بڵاوبووەوە، سەماکردنەکەیان لەنزیکی گۆڕەپانی تەجریشە، کە ناوچەیەکی قەرەباڵەغ و شوێنێکی بازرگانییە.

ئاژانسی تەسنیم دەڵێت، داواکاری گشتیی تاران فەرمانی دەستگیرکردنی دوو کچەکە دەرکردووە، بەهۆی ئەوەی بەگوتەی ئەوان، رێسا کۆمەڵایەتییەکانیان پێشێلکردووە.

ئەو دوو کچە گەنجە بەرگی “حاجی فەیروز”یان لەبەرکردووە، کە کەسایەتییەکی خۆشەویستە لەلای ئێرانییەکان، بە بۆنەی هاتنی نەورۆزەوە لەو شوێنە گشتییەدا سەمایان کردووە، بەڵام سەماکردنەکەیان گەیاندنی بە زیندان.

هەواڵی زیاتر

Back to top button