ئەردۆغان: هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەمساڵ دوایین هەڵبژاردنم دەبێت

زووم..

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بۆ یەکەمجار قسە لەبارەی دوورکەوتنەوەی لە دەسەڵات دەکات و دەڵێت، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەمساڵ دوایین هەڵبژاردنی دەبێت.

ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ دامەزراوەی گەنجانی وڵاتەکەی گوتی، بەبێ وەستان و پشوودان کاردەکات، چونکە بەگوێرەی ئەوەی یاسا بۆی دیاری کردووە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 31ـی ئەم مانگە دوایین هەڵبژاردنیەتی.

ئەردۆغان لە ساڵی 2002ـەوە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دامەزراندووە و لەو کاتەوە بە پۆستەکانی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار کەسی یەکەمی تورکیایە، ساڵی رابردووش بە سەرۆککۆمار هەڵبژێردرایەوە و تا 2028 بەردەوام دەبێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button