لە ئەنقەرە 19 ئەندامى دەم پارتى دەستگیرکران

زووم..

 

پۆلیسی تورکیا 19 ئەندامى پارتى یەکسانى و دیموکراتى گەلان “دەم پارتى” لە قەزاى مەماک-ى سەربە پارێزگاى ئەنقەرە دەستگیرکرد.

بەگوێرەى هەواڵێکى پێگەى یەنى یەشام، ئۆپراسیۆنەکە بە فەرمانى دادوەری گشتیی کۆماریی لە ئەنقەرە بووە و دۆسیەى یاسایی بۆ ئەو 19 کەسە کردووەتەوە.

لایەنگرانى دەم پارتى گردبوونەوەیەکیان دژى دەستگیرکردنى ئەو ئەندامانە لەبەردەم بارەگاى پارتەکە لە قەزاى مەماک ئەنجامدا.

مستەفا کارتاڵ، هاوسەرۆکى دەم پارتى لە مەماک رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان بەبێ هیچ هۆکارێک ئەندامەکانی ئێمەى دەستگیرکردووە، بەشێوەیەکى نایاسایی و پیشتریش هەڕەشەیان لێکراوە بۆ رێگریکردن لە بانگەشەى هەڵبژاردن.

ئەو دەڵێت، دەستگیرکردنەکان ئێمە لە تێکۆشان ناوەستێنێت، دەیبەینەوە و هەمووان لەدژى فاشیزم دەوەستینەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button