هاوردە و ناردنکارانی هەرێم: بەمزنیکانە ئەنجامی هەوڵەکانی دابەزینی نرخی گۆشت دەبینن

زووم:

سەرۆکی گشتیی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کاریان بۆ دابەزینی نرخی گۆشتی سوور کردووە و بەمنزیکانە ئەنجامەکەی دەبینرێت.

مستەفا عەبدولرەحمان سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێم رایگەیاند، داوایان لە وەزارەتی کشتوکاڵ کردووە گومرگ لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ هەڵبگرێت و رێگری بکات له‌ هه‌نارده‌كردنی ئاژه‌ڵی خۆماڵی بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق.

گوتیشی، بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور هەوڵی جدی دراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەکەی دەبینرێت.

لە بارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکەی ئاماژەی بەوەکرد، ئێران هەناردەکردنی ئاژەڵی لە سەرجەم سنوورەکان قەدەغە کردووە، هەروەها لە جیهاندا بەگشتی نرخی ئاژەڵ و گۆشت بەرزبووەتەوە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button