پارتی سۆسیال دیموکرات عەبدوڵا حاجی مەحمودی دوورخستەوە.. “ناپەیڕەوییە”

زووم:

پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان عەبدوڵا حاجی مەحمودی لە حزبەکە دوورخستەوە و داوای پۆستە وزارەییەکەی دەکاتەوە، ناوبراویش بڕیاری حزبەکە بە ناپەیڕەوی دەزانێت و دەڵێت، لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا نییە.

فەرهاد تۆفیق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە زوومی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبەکان، بڕیاری دەرکردنی عەبدوڵا حاجی مەحمود جێگری سکرتێری گشتیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی لە حزبەکە دا، هەروەها سەرجەم ئەو موڵکوماڵانەی سەر بە حزبەکەیە و لای عەبدەڵا حاجی مەحمودە، لێی وەردەگیرێتەوە.

فەرهاد تۆفیق گوتیشی، عەبدوڵا حاجی مەحمود لەسەر پشکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بووە بە وەزیر لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە داوای پۆستەکە دەکەنەوە.

دوای بڕیارەکە، عەبدوڵا حاجی مەحمود لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا هەڵوێستی لەسەر دوورخستنەوەی لە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان خستەڕوو، گوتی، لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکرات نییە، سەرۆک، یان جێگرەکەی لە حزب دەربکات، چونکە لە کۆنگرە و بە زۆرینە هەڵبژێردراون، بۆیە بڕیارەکەی رەتکردەوە و دەڵێت، ناپەیڕەوییە.

عەبدوڵا حاجی مەحمود گوتی، تەنانەت لە کۆنگرەی نائاساییشدا ناتوانرێت سەرۆک و جێگرەکەی لە حزبەکە دووربخرێنەوە، داواشیکرد حزبەکەی بە بڕیارەکەدا بچێتەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button