مەسرور بارزانی: پێویستە داکۆکی لە دەستکەوتە نیشتمانییەکانمان بکەین

 زووم:

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵڕۆژی راپەڕین دەڵێت، راپەڕین رەتکردنەوەی یەكجارەكیی ستەم و داگیرکاری و ژێردەستەیی بوو، بەرهەمەکەی دروستبوونی قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعی و دەستوورییەکانی هەرێمى کوردستان بوو.

مەسرور بارزانى دەڵێت، ئەمڕۆ کە یادی راپەڕین دەکەینەوە زۆر گرنگە و پێویستە هەموو لایەن و پێکهاتە و هەر تاکێکی کوردستانی، بە یەکڕیزی و یەکدەنگی، داکۆکی لە دەستکەوتە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان بکەن و پشتیوانی قەوارەی دەستووری هەرێمى کوردستان و حکومەت بن.

لە پەیامەکەدا هاتووە، راپەڕین بەرهەمی یەکڕیزی و یەکگرتوویی سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتەکانی گەلی کوردستان و هێز و لایەنە کوردستانییەکان بوو، پێویستە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی كوردستان و بەها بەرزەکانی راپەڕین و بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ئاشتیخوازی و مرۆڤدۆستیی گەلی کوردستان، هەمیشە بپارێزین .

هەواڵی زیاتر

Back to top button