لاهور شێخ جەنگی: نابێت لەژێر هێچ بیانوویەکدا هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن بدرێت

زووم:
لاهور شێخ جەنگی هیوادارە لەژێر هیچ بیانوویەکدا هەوڵی دواخستن و دروستکردنی ئاستەنگ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەدرێت، دەڵێت، دەرفەتی راستکردنەوەی حوکمڕانیی کوردستانە.

لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی لەبارەی دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە، پێشوازی لە بڕیارەکە دەکات و هیوادارە ئەمە دوا وادە بێت و لەژێر هیچ بیانوویەکدا هەوڵی دواخستن یان ئاستەنگ دروستکردن نەدرێت.

لاهور شێخ جەنگی پێشی وایە، بەشداریی کارای خەڵکی کوردستان لەم هەڵبژاردنانەدا دەرفەتێکی زێڕینە بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی لە کوردستان و گەڕاندنەوەی شانوشکۆی هەرێمی کوردستان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

دووبارە داوا لە خەڵک دەکات نوێکردنەوە و دەرهێنانی کارتی دەنگدان فەرامۆش نەکەن و وەک ئەرکێکی نیشتمانی سەیر بکەن.

هەواڵی زیاتر

Back to top button