رێکخراوی هەنگاو: بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کۆڵبەرێک لە سنووری بانە کوژرا

 زووم:

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، کۆڵبەرێک لە سنووری بانە کوژرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر 2ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە، بەهۆیەوە کۆڵبەرێک کوژراوە.

رێکخراوی هەنگاو ئاماژەی بەوە کردووە، کوژراوەکە تەمەنی 52 ساڵ بووە، دانیشتووی شاری سەقز بووە، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.

بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی شوباتی ئەمساڵدا، چوار کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە و 63 کۆڵبەری دیکەش برینداربوون

هەواڵی زیاتر

Back to top button