نقوومبوونی کەشتییەک لە دەریای سوور مەترسیی کارەساتی ژینگەیی لێکەوتووەتەوە

زووم:

حکومەتی یەمەن نقوومبوونی ئەو کەشتییە بەریتانییەی لە دەریای سوور راگەیاند، لەمانگی رابردووەوە لەلایەن حوسییەکانەوە پێکراوە و کەرەستەی کیمیایی تێدابوو، بۆیە هۆشداری لە کارەساتی ژینگەیی دەدرێت.

کەشتییە بارهەڵگرەکە ناوی “روبیمار”ــە و پەینی سووتێنەری هەڵگرتبوو، مانگی رابردوو لەلایەن حوسییەکانەوە لە دەریای سوور کرایە ئامانج، بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، حکومەتی یەمەن رایگەیاندووە، کەشتییەکە ئەمڕۆ شەممە نوقم بووە.

حکومەتی یەمەن نیگەرانە لەوەی بەهۆی ئەوەی کەشتییەکە پەینی کیمیایی سوتێنەری بارکردووە، کارەساتی ژینگەیی مەترسیداری لێبکەوێتەوە.

کەشتییە بەریتانییەکە، لە 19ی مانگی رابردوودا، لە هێرشێکی موشەکیی حوسییەکان زیانی پێگەیشت، ئەوەش وایکرد کەشتییەکە بوەستێت و تیمەکەی بگوازرێنەوە بۆ سۆماڵ.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button