نێچیرڤان بارزانی داوا لە بولگاریا دەکات ئاستی نوێنەرایەتیی لە هەرێم بەرزبکاتەوە

زووم..

 

نێچیرڤان بارزانی، داوا لە بولگاريا دەکات ئاستى نوێنه‌رايه‌تيى خۆى له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌رز بكاته‌وه‌.
له‌ دووه‌م رۆژى كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئەنتاڵيا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رومێن رادیڤ،

سەرۆککۆماری بولگاریا کۆبووەوە، باسیان لە برەودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى بولگاريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ بوارەکانی‌ ئابوورى، بازرگانى، كشتوكاڵی و بوارە جیاوازەکانی دیکە کردەوە، قسەش لەبارەی ده‌رفه‌تى هاركاريى زياترى دوولايه‌نه‌ کرا‌ لە بوارى خوێندنى باڵا و گه‌شتى راسته‌وخۆى ئاسمانيى ‌نێوان بولگاريا و عێراق به‌ هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه.

نێچیرڤان بارزانی خواستى هه‌رێمى كوردستانی بۆ سەرۆکی بولگاریا دووپاتکردەوە بۆ فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتەکە وه‌ك ئه‌ندامێکی يه‌كێتيى ئه‌وروپا، داوایكرد بولگاريا ئاستى نوێنه‌رايه‌تيى خۆى له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌رز بكاته‌وه‌.

هەواڵی زیاتر

Back to top button