وەزیری دەرەوەی فەڵەستین: حەماس لە گرنگیی حکومەتی تەکنۆکرات تێگەیشتووە

زووم:

وەزیری دەرەوەی فەڵەستین پێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکرات دووپاتدەکاتەوە، دەڵێت، هەر حکومەتێک حەماس لەخۆبگرێت، لەڕووی نێودەوڵەتییەوە بایکۆت دەکرێت.

ریاز مالکی، وەزیری دەرەوەی فەڵەستین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی لە جنێڤ رایگەیاند، حەماس لە گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکراتی فەلەستینی تێگەیشتووە، لەبری پێکهێنانی هاوپەیمانییەک بزووتنەوەی موقاوەمەی ئیسلامی لەخۆبگرێت.

هەروەها بزووتنەوەکە پشتگیریی بیرۆکەی پێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکراتی پشتبەستوو بە پسپۆڕان دەکات، بۆ گواستنەوەی فەلەستین لەو دۆخەی ئێستا تێیکەوتووە بەرەو قۆناغێکی راگوزەر.

بۆیە وەزیرەکەی دەرەوەی فەڵەستین پێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکراتی دووپاتکردەوە، گوتی، هەر حکومەتێکی فەلەستینی بزووتنەوەی حەماس لەخۆبگرێت، لەرووی نێودەوڵەتییەوە بایکۆت دەکرێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button