نوێنەرانی نووسینگەی مەسرور بارزانی لە سلێمانی بوون بۆ خێراکردنی پرۆژەی هەژماری من

 زووم:

چەند نوێنەرێکی نووسینگەی مەسرور بارزانی، لەگەڵ پەروەردەی سلێمانی کۆبوونەوە و خێراترکردنی پڕۆژەی “هەژماری من”یان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە سێ نوێنەری نووسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پەروەردەی هەڵەبجە، رانیە، گەرمیان، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و بەڕێوەبەری ژمێریاریی پەروەردەی سلێمانی، کۆبوونەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئامادە بووە و گفتوگۆکرا لەبارەی پڕۆژەی هەژماری من، چەند رێنماییەک خرانەڕوو بۆ ئەوەی بەزووترین کات پڕۆژەکە لە ناوچەکە دەستپێبکات.

ئەم کۆبوونەوەیە دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق دێت لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەڕێی کارتی ئەلیکترۆنییەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button