دوای دوو جار دواخستن هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت

زووم:
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی شارەوانی ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت، ئەمەش دوای ئەوەی دوو جار بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە غەزە دواخرا.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، ئەمڕۆ ئیسرائیلییەکان بەشداری لە هەڵبژاردنی شارەوانی وڵاتەکەیان دەکەن و زیاتر لە حەوت ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، هەڵبژاردنەکە قودسی رۆژهەڵات و ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە بەرەی رۆژئاوا و بەشێک لە بەرزاییەکانی جۆلانیش دەگرێتەوە.

ئەوەش هاتووە، هەڵبژاردن لە شارەوانییەکانی کەرتی غەزە و ناوچەکانی باکوور نزیک لە سنورەکانی لوبنان کە دووشەممە لەلایەن حزبوڵاوە بۆردومانکرا، دواخراوە بۆ مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو.

بڕیاربوو هەڵبژاردنی شارەوانی ئیسرائیل لە 31ـی تشرینی یەکەمی رابردوو ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی هێرشەکانی 7ـی هەمان مانگی حەماس بۆسەر ئیسرائیل، هەڵبژاردنەکە دواخرا.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button