گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی: ئاگر لە باڵەخانەیەکی بازرگانی کەوتەوە

زووم:

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، ئاگر لە باڵەخانەیەکی بازرگانی کەوتەوە و تیمەکانیان توانیویانە کۆنترۆڵی بکەن.

ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئاگر لە باڵەخانەیەکی بازرگانی لە  شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی  کەوتووەتەوە، ئاگرە زیانی گیانی نەبووە و بەزوویی کۆنترۆڵ کراوە. ئاماژەی بەوەشکرد لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە دەکەن و گوتی، “گومان دەکەین بەهۆی گڕگرتنی تانکییەک و ئیزۆگامی بینا بازرگانییەکە بووبێت”.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button