حزبوڵا بە 60 موشەک وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیلی لە بەعلبەک دایەوە

زووم:

حزبوڵا وەڵامی هێرشەکانی دوێنێی ئیسرائیلی بۆ سەر بەعلبەک لە رۆژهەڵاتی لوبنان دایەوە، دەڵێت، “بە 60 موشەک وەڵاممان داونەتەوە”.

حزبوڵا راگەیەنراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە، دەڵێت، “ئەمڕۆ بارەگای فەرماندەیی لیوای “جۆلان”ـی سوپای ئیسرائیلمان بە 60 موشەکی جۆری کاتیۆشا کردووەتە ئامانج”.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی “عالەم ئەلعەرەبی”، موشەکەکانی حزبوڵا ئاراستەی بنکەی چاودێریی ئاسمانیی “میرۆن”ـی ئیسرائیل کراون لە چیای “جەرمەق”.

حزبوڵا هیچ ئاماژەیەکی بە زیانەکانی ئەو هێرشانەی بۆسەر ئیسرائیل نەداوە، دەڵێت، هێرشەکان لە تۆڵەی کوشتنی ئەو دوو ئەندامەیانە دوێنێ لە ناوچەی بیقاع لە بەعلبەک لە هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئیسرائیل کوژران.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button