روسیا بۆ ماکرۆن: ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئۆکراین لەبەرژەوەندیتاندا نییە

زووم..

روسیا، لەبارەی ئەگەری ناردنی هێزی سەربازیی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ئۆکراین، وەڵامی ماکرۆن دەداتەوە، دەڵێت، “لەبەرژەوەندیتاندا نییە”.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا دوێنێ رایگەیاندوو، دوور نییە هێزی زەمینیی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ بەزاندنی روسیا بنێردرێتە ئۆکراین، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەبارەی ئەو قسانەی ماکرۆنەوە پرسیار لە دیمیتری پێسکۆڤ گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا کراوە، لە وەڵامدا گوتویەتی، بەدڵنیاییەوە ناردنی هێزی زەمینی بۆ ئۆکراین لە بەرژەوەندیی وڵاتانی رۆژئاوا نییە و هەنگاوێکی لەوشێوەیە واتە رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ ناتۆ.

ماکرۆن کاتێک باسی لە ئەگەری ناردنی هێز بۆ ئۆکراین کرد، نەیشاردەوە کۆدەنگی لەبارەی هەنگاوێکی لەو شێوەیە بوونی نییە، بەڵام گوتیشی، هیچ ئەگەرێک بەدوور نازانن و هەموو کارێک دەکەن تا روسیا لەم جەنگەدا براوە نەبێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button