ماکرۆن: دوور نییە هێزی زەمینی بۆ بەزاندنی روسیا بنێردرێتە ئۆکراین

زووم..

 

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا بە دووری نازانێت هێزی زەمینیی رۆژئاوا بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی ئەوروپا لە بەزاندنی روسیا، بنێردرێتە ئۆکراین.

ماکرۆن لە کۆتایی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پشتیوانیی ئۆکراین بە بەشداری زیاتر لە 20 سەرۆکی ئەوروپی گوتی، باوەڕییان وایە بەزینی روسیا بۆ ئاسایش و سەقامگیری ئەوروپا کارێکی گرنگە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە کۆدەنگی لەبارەی ناردنی هێزی زەمینی رۆژئاوا بۆ ئۆکراین نییە، بەڵام هیچ ئەگەرێک بەدوور نازانن و هەموو کارێک دەکەن تا روسیا لەم جەنگەدا براوە نەبێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ماکرۆن گوتی، هاوپەیمانییەکی نوێ دادەمەزرێنرێت بۆ ناردنی مووشەک و بۆمبی مامناوەند و دوورمەودا بۆ ئۆکراین.

هەواڵی زیاتر

Back to top button