دادگاى فیدراڵى لەبارەى سکاڵاکەى وەهاب هەڵەبجەیی  کۆدەبێتەوە

زووم..

 

ئەمڕۆ دادگاى فیدراڵی لەبارەى سکاڵاکەى وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەرى گشتیی دژەتیرۆرى سلێمانى/ یەکێتى کۆدەبێتەوە.

وەهاب هەڵەبجەیی سکاڵاکەى لە دژى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان تۆمارکردووە، سکاڵاکە لەسەر کارپێکردنى یاساى ژمارەى 3ـى ساڵى 2006ـى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆرە، سکاڵاکار داوا دەکات دادگاى فیدراڵى کارپێکردنى بە نادەستوورى بزانێت.

وەهاب هەڵەبجەیی لە سکاڵاکەیدا داواشیکردووە دادگاى فیدراڵى ئەو بڕیارانەى لە دادگاى هەولێر لەسەرى دەرکراون بە نایاسایی دابنێت.

لەسەر دۆسێیەى کوژرانى عەقید هاوکار جاف، ئەفسەرى دەزگاى زانیارى/ یەکێتى، رۆژى 4ـى حوزەیرانى ساڵى رابردوو دادگاى هەولێر بە غیابی سزاى لەسێدارەدانى بۆ وەهاب هەڵەبجەیی و پێنج کەسی دیکە دەرکرد.

هەواڵی زیاتر

Back to top button