ژنەکاندیدێکی سەربەخۆی باکووری کوردستان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان: بە کوردی بانگەشە دەکەم

 

زووم:

موعەزەز بێکتاش، کاندیدی سەربەخۆیە لە پارێزگای “ئێلیهـ”ـی باکووری کوردستان بۆ سەرۆکشارەوانیی پارێزگاکە. رۆژنامەنووس هێژا دڵشاد، بەرپرسی دیسکی باکووری کوردستان و تورکیای زووم، گفتوگۆیەکەی لەگەڵدا ئەنجامداوە و لەبارەی خۆکاندیدکردنی بەسەربەخۆ، شێوازی بانگەشەکەی، پرۆژەکانی بۆ پارێزگاکە، ئاستەنگەکانی بەردەمی، رکابەریی لەگەڵ کانیدەکانی ئاک پارتی، دەم پارتی، هوداپار، هەروەها بەکارهێنانی زمانی کوردی لە بانگەشەکەیدا.

موعەزەز بێکتاش، تاکە کاندیدی سەربەخۆیە بۆ پۆستی سەرۆکشارەوانیی پارێزگای ئێلیهـ و دەڵێت، “بانگەشەی هەڵبژاردنم بە زمانی کوردی دەکەم، تەواوی پۆستکارت و پانکارتەکانیشم بە زمانی کوردی نوسراون”.

بێکتاش ئازادنەکردنی زمانی کوردی بە “عەیبە” و “پەڵەی رەش” بۆ تورکیا ناودەبات و لەبارەی پرۆژەی خۆی بۆ زمانی کوردی لە خزمەتگوزاریی شارەوانییەکاندا دەڵێت، “ئەگەر تائێستا زمانی کوردی سەربەست نەکرابێت لە تورکیا، ئەمە عەیبێکی تورکیایە و پەڵەیەکی رەشە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ئێمە، بەدڵنیاییەوە، زمانی کوردی لە خزمەتگوزاریی سنووری شارەوانییەکانماندا بەکاردەهێنین، لە قوتابخانەی سەرەتایی  و باخچەی منداڵان دەرفەت بۆ زمانی کوردی دەڕەخسێنین”. هەروەها رەخنە لەو پارتانە دەگرێت بانگەشە بۆ زمانی کوردی دەکەن و دەڵێت، “هەموو ئەو پارتانەی بانگەشە بۆ زمانی کوردی دەکەن، لەو کارە دواکەوتوون. دەبوو پێشتر هەموو لایەنە کوردییەکان داواکارییان بۆ زمانی کوردی هەبوایە”.

سەبارەت بەوەی ئاخۆ لە کاتی بانگەشەکەیدا بە زمانی کوردی رووبەڕووی هیچ جۆرە ئاستەنگێک بووەتەوە یان نا، بێکتاش دەڵێت، “ماوەی پێنج شەش مانگە لە مەیدانەکان دەگەڕێم، کوچە و کۆڵانەکانی شارکە گەڕاوم بە زمانی کوردی بانگەشەی هەڵبژاردنم کردووە، تائێستا رووبەڕووی هیچ ئاستەنگی و رێگرییەک نەبوومەتەوە، تەواوی کاندیدی پارتەکانی دیکە بەڕێزەوە هیوای سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردن بۆ خواستووم، پێموانییە لەمەودواش رێگرییەک دروست ببێت”.

بێکتاش ئاماژە بەوە دەکات بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانیی پارێزگاکە، رکابەریی کاندیدانی ئاک پارتی، دەم پارتی و هوداپار دەکات و دەڵێت، “هەر سێ لایەنەکە رکابەری بەهێزن لە پارێزگاکەدا. هاوکات دروشمەکانیان لە چوارچێوەی سیستمی تورکیادایە و هیچ پڕۆژەیەکی چارەسەرییان بۆ کێشەکانی ئێستای پارێزگای ئێلیهـ نییە، دروشمەکانیان گشتیین و لە ئاست کێشە و چاوەڕوانییەکانی خەڵکی پارێزگاکەدا نیین”.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی، “خەڵکی ئیلیھ، وەک ئەلتەرناتیڤێک خوازیارن رێگەی دیکە لە دەرەوەی ئەو پارتانە بگرنەبەر، لەبەر ئەو هۆکارە خواستم وابوو بە سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن بکەم و خۆم بۆ پۆستی سەرۆکشارەوانی کاندید بکەم، دەمەوێت لە هەموو روویەکەوە ئێلیهـ بگەیەنمە قۆناغێکی باشتر و  پێشتر”.

بێکتاش جەخت لەوە دەکاتەوە مادەی هۆشبەر و بێکاری لە گرنگترین کێشەکانی پارێزگای ئێلیهـن و دەڵێت، “هەرچەندە پارێزگای ئیلیھ، گەورەشارەوانی نییە، بەڵام شارێکی گەورەیە و نزیکەی 800 هەزار کەس تێیدا دەژین. لە بواری پۆشاک و بەرگدرووییدا  بووەتە شارێکی پیشەسازی، بەڵام بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە زۆرێک لەو کارگانە لە کارەکانیان وەستاون، یان بە تەواوی داخراون و مووچەی کرێکارەکانیان پێنادرێت. لەبەر ئەوە کێشەی بێکاری بە سەرەکیترین کێشەی پارێزگاکە دادەنرێت”. دەشڵێت، “هەلی کار بۆ خانمان و گەنجان زۆر گرنگە بەلامەوە، مادەی هۆشبەر بووەتە دیارەیەکی کوشندە و خەریکە شارەکە دەخنکێنێت، دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری حکومی و رێکخراوەکان پێکەوە بەرەنگاری دەبینەوە”.

سەبارەت بە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن، موعەزەز بێکتاش دەڵێت، “لە مەیدانەکان بە کوردی بانگەشە دەکەم، تەواوی خەڵکی ئیلیھ زمانی کوردی دەزانن، لەو رووەوە هیچ ئاستەنگی و کێشەیەکم بۆ دروست نەبووە و خەڵکی ئیلیھ بە گرنگییەوە پێشوازی لە دروشمەکانم بە زمانی کوردی دەکەن و لەو باوەڕەدان سەرکەوتن بەدەستدەهێنم”.

سەبارەت بە سامانی سرووشتیی پارێزگاکە، بێکتاش “ئیلیهـ” بە “کەرکوک” دەچوێنێت و دەڵێت، “ئێلیهـ وەک کەرکوک وایە، دەوڵەمەندە بە نەوت. بەڵام قوروشێک لە داهاتی ئەو نەوتە بۆ پارێزگاکە خەرج نەکراوە، ئێمە داوای بەشی خۆمان لە دەوڵەت دەکەین. پێداگری لەسەر ئەوە دەکەین بەشێک لە داهاتی نەوتی شارەکە بۆ شارەوانیی ئێلیھ بگەڕێتەوە، ئەمە داواکارییەکی رەوایە و لە ئەجێندانی کارنامەکەماندا هەیە”. ئەو پێی وایە شارەکەیان “پشتگوێ خراوە” و جەخت دەکاتەوە لەوەی “ئەگەر وەک سەرۆکشارەوانی هەڵبژێردرێین، داوا لە دەوڵەت دەکەین پشکی داهاتی نەوت بداتەوە بە شارەکە تا بتوانین پرۆژەی جۆراوجۆر بۆ خزمەتگوزاریی شارەکە پێشکەش بکەین”.

موعەزەز بێکتاش، لە کۆتایی قسەکانیدا هیوای خواست پرۆسەی هەڵبژاردن بە ئاشتی بەڕێوەبچێت و گوتی

هەواڵی زیاتر

Back to top button