ئیسرائیل لە ئاسمانەوە قووڵایی لوبنان بۆردومان دەکات

زووم:

لە دوو هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلدا، لە دەوروبەری شاری بەعلبەک، دوو چەکداری حزبوڵای لوبنان کوژراون و فرانس پرێسش دەڵێن، یەکەمجارە ئیسرائیل ئەو ناوچەیەی لوبنان بەئامانجبگرێت.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوە ئەمنییانەی بە ئاژانسی فرانس پرێس و رۆیتەرزیان راگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکەکانی ئیسرائیل رۆژهەڵاتی لوبنانیان بۆردومانکردووە، کە بە بنکەی سەرەکی حزبوڵای لوبنان هەژماردەکرێت.

دوو سەرچاوەی لوبنانیش، کە یەکێکیان ئەمنییە به رۆیتەرزیان گوتووە، لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا لە نزیک بەعلبەک، دوو ئەندامی حزبوڵای لوبنان کوژراون.

هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێسیش ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، یەکێک لە هێرشەکان باڵەخانەی دامەزراوەیەکی مەدەنی حزبوڵای لە ناوجەرگەی شاری بەعلبەکەوە کردووەتە ئامانج.

هەواڵی زیاتر

Back to top button