مەسرور بارزانی لە واشنتن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە

 زووم:

ئێوارەی ئەمڕۆ لە واشنتن، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن.

بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، یەکەم کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بلینکن لەگەڵ مەسرور بارزانی دەبێت لە کاتژمێر 11 بە کاتی ئەمریکا کە دەکاتە کاتژمێر حەوتی ئێوارە بە کاتی کوردستان.
لەدوای ئەو کۆبوونەوەیە، مەسرور بارزانی لەگەڵ ئوزرا زێیا، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئاسایشی مەدەنی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ کۆدەبێتەوە.

پێشتر ماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوێنێ مەسرور بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی و لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی ئەمریکا چووەتە واشنتن، جەختیکردووەتەوە کە چەند دیدارێک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس ئەنجام دەدات.

دەشڵێت، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button