وەزارەتی دارایی عێراق: دەنگۆی نەبوونی سیولە بۆ دابینکردنی مووچە راست نییە

 زووم:

وەزارەتی دارایی عێراق رەتیدەکاتەوە کێشەى نەبوونى سیولەی نەقدییان بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت هەبێت.

ئەمڕۆ، یەکشەممە وەزارەتی دارایی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو پلانە داراییەی ئامادەیان کردووە لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومی بۆ خەرجییە گشتییەکان، کۆمەڵێک رێکار گیراونەتەبەر لەگەڵ بڕگەکانی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی ژمارە (6)ـی ساڵی 2019 و یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە (13)ـی ساڵی 2023 یەکدەگرنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەگوێرەی ئەو بودجەیەی بۆ ساڵی 2024 و 2025 ئامادەکراوە، مووچەی فەرمانبەران و تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و مووچەی خانەنشینان بەبێ دواکەوتن دابین دەکرێت و بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت.

وەزارەتى دارایی عێراق رایگەیاندووە، رۆژانی هەینی و شەممە دەوام دەکرێت لەپێناو دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بەبێ دواکەوتن.

هەواڵی زیاتر

Back to top button