کۆمسیۆن: 5 بۆ 10ی حوزەیران پێشنیازکراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

 زووم:

کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند، 5 بۆ 10ی حوزەیران پێشنیازکراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەوانیش ئامادەن بۆ ئەنجامدانی لەو وادەیەدا.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت بە زووم رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی سێشەممەی رابردووی شاندی باڵای کۆمسیۆن لەگەڵ شاندی سەرۆکایەتی و حکومەتی هەرێم لە هەولێر، رۆژانی 5 بۆ 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ پێشنیاز کرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

گوتیشی، پێویستیان بە چوار مانگ ئامادەکاری هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە و جەختیکردەوە کۆمسیۆن ئامادەیە لەو وادەیەدا هەڵبژاردن ئەنجام بدات چونکە پێشتر قۆناغێکی گرنگی پرۆسەکە دەستپێکردووە کە تۆمارکردن و تازەکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و دابەشکردنی کارتی دەنگدەرانە.

هاوکات دوێنێ فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە لە مانگی حوزەیراندا هەڵبژاردنەکە بەڕێوەدەچێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button