عێراق سێ بۆ پێنج ساڵی پێویستە بەرهەمهێنانی کارەبا بگەیەنێت بە ئاستی خودبژێوی

زووم..

 

کۆمپانیای سیمێنسی ئەڵمانی کە بەرهەمهێنانی کارەبا گرێبەستی لەگەڵ عێراق هەیە، دەڵێت، عێراق 3 بۆ 5 ساڵی دەوێت تاکو لە بەرهەمهێنانی کارەبا بگات بە ئاستی خودبژێوی.

مەهدی سەفار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سیمێنس بۆ وزە بە رۆژنامەی سەباح گوت، گەشبینن هەمان ئەزموونی میسر لە عێراقیش دووبارە بکەنەوە و سێ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە تەکنیکی جیهانیی دابمەزرێنن.

گوتیشی، ئەو پڕۆژانەی ساڵی 2023 لە عێراق جێبەجێیان کردوون، رۆڵیان هەبووە لە زیادکردنی وزەی کارەبا لە هاوینی رابردوودا، گوتیشی، دوای ئەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتە 26 هەزار مێگاوات، ئەمساڵ پێشبینی زیادبوونی دەکەن.

مەهدی سەفار راشیگەیاند، عێراق پێویستی بە 3 بۆ 5 ساڵە بۆ گەیشتن بە ئاستی خودبژێویی لە بەرهەمهێنانی کارەبا و پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی لە کارەبا هەیەتی، کە بڕەکەی 14 هەزار مێگاواتە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button