محەمەد حاجی مەحمود: بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵى سیاسی و پڕ لە رقوکینەیە

زووم..

 

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بڕیارەکانى دوێنێى دادگاى فیدراڵیی عێراق بە “سیاسی و پڕ لە رقوکینە” دژی هەرێمی کوردستان ناودەبات، دەشڵێت، قبوڵکردنى، لێدانى بزمارە لە تابوتی قەوارەی سیاسی كوردستان.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، هەڵوەشاندنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی كوردستان خەنجەرێكی ژەهراویە لە پشتی كورد دراوە و  هەڵوەشاندنەوەی 11 كورسی پێكهاتەكان، سەربڕینی دیموكراتی و مافی پێکهاتەکانی كوردستانە.

دەشڵێت، دادگای فیدراڵی، پەرلەمانی كوردستانی كەمتر لە “مەجلیسی تەشریعی بەعس” سه‌یركردووه‌.

لەبارەى رادەستكردنی تەواوى داهاتی نەوتی و نانەوتی بە بەغداد، محەمەدى حاجى مەحمود دەڵێت، ئەم بڕیارە وشكردنی سەرچاوەی داهاتی هەرێم و پاڕانەوە و دەستپانكردنەوەیە لە بەغداد.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button