رووفاتی 172 ئەنفالکراو دوای پێنج ساڵ هەڵدانەوەی گۆڕەکانیان بە خاکسپێردران

 زووم:

ئەمڕۆ رووفاتی 172 ئەنفالکراوی گەرمیان لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ سپێردران کە ماوەی پێنج ساڵ لە پزیشکی دادی بەغداد مابوونەوە.

جیا لە کەسوکاری ئەنفالکراوان، کەسایەتی حکومی و حزبی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەری کونسوڵخانەکان ئامادەی رێورەسمەکە بوون.

ماوەی هەفتەیەکە تیمێکی تایبەت بۆ خوێن وەرگرتن لە کەسوکاری قوربانییەکان گەیشتوونەتە چەمچەماڵ و بەمەبەستی ناسینەوەی رووفاتەکان پشکنینی DNA بۆ وارسی ئەنفالکراوەکان دەکرێت کە ماوەى پێنج رۆژ بەردەوامە و ئەمڕۆ کۆتاى پێدێت.

پێشتریش پشکنینی DNA  بۆ رووفاتەکان کراوە و کۆدی تایبەت لەسەر گۆڕەکانیان دادەنرێت بۆئەوەی دوای بەراوردکردنیان لەگەڵ کەسوکاری ئەنفالکراوان، دیاری بکرێن.

رۆژی 13 کانونى دووەمى ئەمساڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق روفاتەکانی رادەستی هەرێمی کوردستان کردەوە، ئەو رووفاتانە لە ساڵی 2019ـوە لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی ناوچەی شەیخییە لە سنووری سەماوە لە پارێزگای موسەنا دەرهێندراون و زۆرینەیان ژن و منداڵبوون، ماوەی پێنج ساڵ لە پزیشکیی دادی بەغداد مانەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button