ئیسرائیل بە دروستکردنى رێگایەک غەزە دەکاتە دوو بەشەوە

 زووم:

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکى لە زاری بەرپرسانی سەربازییەوە بڵاویکردووەتەوە، سوپای ئیسرائیل کاردەکات بۆ دروستکردن و فراوانکردنی رێگای ناوەڕاستی کەرتی غەزە بۆ ئاسانکاریی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی.

بەگوێرەى رۆژنامەکە، ئەو رێگایەی ئیسرائیل کاری لەسەر دەکات، بەشێکە لە هەوڵەکانی بۆ دووبارە داڕشتنەوەی خاکی کەرتی غەزە کە رێگە بە سوپای ئیسرائیل دەدات بە ئازادی و ئاسانی جموجۆڵەکانیان ئەنجامدەن و کۆنتڕۆڵی تەواوەتى بەدەستبهێنن.

رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو رێگاکە پشتێنەیەکی سەربازیی پێکدەهێنێت و رێگە لە گەڕانەوەی یەک ملیۆن ئاوارەى فەلەستینی دەگرێت، هاوکات ئەندازیارانی سەربازیی ئیسرائیل بەنیازن ماڵ و باڵەخانە و شوێنەکانى نیشتەجیبوون، بەدرێژایی رێگاکە لە غەزە وێرانبکەن.

میدیاکانی ئیسرائیلیش رایانگەیاندووە کە بیرۆکەیەکى لەو جۆرە باکوری غەزە لە بەشی باشوری کەرتەکە جیادەکاتەوە، کەناڵی 14ی ئیسرائیل ئاشکرایکردووە، سوپا دەستیکردووە بە دروستکردنی رێگایەکی قیرتاوکراو لە رۆژهەڵاتی کەرتی غەزەوە بەرەو رۆژئاوا.

هەواڵی زیاتر

Back to top button