مانشێتى بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمڕۆ، 15ى تشرینى دووەمى 2022

شەرقولئەوسەت

  • تورکیا دەڵێت ئەنجامدەری هێرشەکەی تورکیا دانی بەوەدا ناوە سەر بە هێزە کوردیەکانە، پەکەکە و هەسەدە رەتیدەکەنەوە
  • سزاکانی ئەوروپا لە دڵی سوپاى پاسداران دەدات، ئێرانیش هێرش دەکاتە سەر نەیارەکانی لە هەرێمی کوردستان
  • لوتکەی بایدن و شی … کێشانی هێلە سورەکان و رێزگرتنی یەک

سەباح

  • سەردانە لە ناکاوەکان و پشکنینەکان.. گەڕاندنەوەی متمانەی گەل بە دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزاریەکان، بووە بە یەکەم ئەرکی حکومەتی عێراق
  • لەگەڵ ئیدانەکردنی هێرشەکان، یۆنامی رەتیدەکاتەوە عێراق ببێت بە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکان
  • پرۆژەیاسای زۆر لەبەردەم پەرلەمانی عێراق کەڵەکەبوون، لەپێش هەموویان گرنگی بۆ پرۆژەیاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتیە

زەمان

  • عێراق لە دۆخی بریندارە عێراقیەکانی تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵ دەکۆڵێتەوە، هاوبەشی خەمی تورکیایە
  • نێچیرڤان بارزانی داوا لە بەغداد دەکات، سنورێک دابنێت بۆ دەستدرێژیە بەردەوامەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم
  • کەشوهەوا هۆشداری دەدات لە بارانی بەخور و لافاو لە عێراق، لە سبەینێ چوارشەممەوە دەستپێدەکات

ئەلعەرەب

  • کوردستانی عێراق بەتەنهایە، ناچارە لەگەڵ هێرشە بەردەوامەکانی تاران بژی
  • خامەنەئی دەیەوێت بەلوچیەکان رازی بکات
  • لەگەڵ قەیرانی ئاو و خۆراک و ئاڵۆزیەکانی ژیان، دانیشتووانی جیهان ئەمڕۆ دەگاتە هەشت ملیار کەس

هەواڵی زیاتر

Back to top button