حکومەتى روسیا تەرمى ئەلێکسی ناڤالنی دوو هەفتەى دیکە رادەست دەکاتەوە

 زووم:

دوای گیانلەدەستدانی ئەلێکسی ناڤالنی، سەرکردەی دیاری ئۆپۆزسیۆنی روسیا لە زینداندا، یولیا ناڤالنایاى هاوسەرى، دەڵێت، لەسەر رێبازەکەی ناڤالنی بەردەوام دەبێت بۆئەوەی روسیایەکی ئازاد بنیاد بنێت.

هەرچەندە دوای سێ رۆژ تائێستا نازانرێت تەرمەکەی لە کوێیە، حکومەتی روسیا خێزانی ناڤالنی ئاگادارکردووەتەوە پشکنین بۆ تەرمەکە دەکەن، بۆیە تا دوو هەفتەی دیکە تەرمەکەی رادەست ناکەنەوە.

یولیا ناڤالنایا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا پوتین بە کوشتنى ناڤالنی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، بە ژەهر کوشتویەتى، بۆیە نایانەوێت تەرمەکەی رادەست بکەنەوە بۆئەوەی کاریگەریی ژەهرەکە لەسەر لاشەی نەمێنێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button