سبەینێ کۆتا رۆژی تۆماری بایۆمەترییە لە هەرێمى کوردستان

زووم:

سبەینێ پرۆسەى تۆمارکردنى بایۆمەترى لە هەرێمى کوردستان کۆتایی دێت کە بۆ ماوەى 20 رۆژ بەردەوام بوو.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانى عێراق، سبەینێ سێشەممە دوا وادەى تۆمارى لەدایکبووانی ساڵی 2006ـە، و هەروەها ئەو هاووڵاتیانەی کە پێشتر ناویان تۆمارنەکراوە تاوەکو بتوانن لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بەشداری دەنگدان بکەن.

پرۆسەکە لە 1ـی شوباتەوە دەستیپێکردووە، ئەو کەسانەی خۆیان تۆمار دەکەن پێویستە کارتی نیشتیمانی یان پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە، هەروەها کۆبونی خۆراک و بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون لەگەڵ خۆیان ببەن.

هەواڵی زیاتر

Back to top button