قوباد تاڵەبانی: رێگەنادەین کێشە بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستبکرێت

زووم:

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، رێگەنادەن هیچ کەسێک کێشە بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستبکات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە میانی سەردانێکیدا بۆ ژووری بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، رێگەنادەن هیچ کەس و لایەنێک بە “سەرانەوەرگرتن” یان هەر هەوڵێکی هاوشێوەی، کێشە بۆ بازرگان و وەبەرهێنەران دروستبکات.

قوباد تاڵەبانی، داوای لە ژووری بازرگانیی سلێمانی کرد رۆڵی هەبێت لە هاندانی سەرمایەدار و وەبەرهێنەران، تا لە کەرتەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتوگوزار و کشتوکاڵدا وەبەرهێنان بکەن و گوتی، رێگەی راستەقینەی گەشەسەندنی کوردستان وەبەرهێنانە لەو کەرتانەدا.

جێگری سەرۆکوەزیران باسی لەوەشکرد ستراتیجی ئەوان بەهێزکردنی کەرتی تایبەتە و پشتگیریی بازرگان و وەبەرهێنەران دەکەن و گوتیشی، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت راسپێردراون هەمووجۆرە کارئاسانییەک لەپێناو کەمکردنەوەی رۆتین لەبەردەم کارەکانیاندا بکەن.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button