سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی نەقیب محەمەد دەرچوو

 زووم:

دادگای تاوانەکانی سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژی نەقیب محەمەد دەرکرد و دوو کەسیش بە تاوانی هاوکاریکردنی بکوژ، سزای زیندانیی هەتاهەتاییان بۆ دەرکرا.

ئەمڕۆ 10مین دانیشتنی دادگا لەبارەى کەیسەکە بەڕێوەچوو و بڕیاری کۆتایی درا، هەروەها بڕیاریش درا قەرەبووی بنەماڵەی نەقیب محەمەد بکرێتەوە بە بڕی 491 ملیۆن دیناری لە موڵک و ماڵی تاوانباران.

دایکی نەقیب محەمەد بە زوومی گوت، دڵخۆشم بە بریاری دادگا کە تاوانبارانی بە سزای خۆیان گەیاند.
لەبارەی بڕیارەکەی دادگاوە، پارێزەری دۆسییەکە بە زوومی ڕاگەیاند، بە گوێرەی مادەی 406 کە تایبەتە بە کوشتن، دەتوانرێت کەیسەکە تەمیز بکرێتەوە.

رۆژی 4ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2021، محەمەد نەقیب و چەند پۆلیسێکی دیکە بە بڕیاری دادوەر دەرچووبوون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی، بەڵام رووبەڕووبوونەوە لە نێوان تۆمەتبارەکە و هێزی بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان ڕوویدا و لە ئەنجامدا نەقیب محەمەد کوژرا.

هەواڵی زیاتر

Back to top button