ئۆپۆزسیۆن و پشتیوانانی ناڤاڵنی داوای تەرمەکەی لە مۆسکۆ دەکەن

زووم:

ئۆپۆزسیۆنی روسیا و پشتیوانانی ئەلێکسی ناڤاڵنی، ئەمڕۆ شەممە، داوایان لە کۆشکی کریملن کرد تەرمی ناڤاڵنییان بدەنەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، کیرا یارمیش، گوتەبێژی ئۆپۆزسیۆن گوتوویەتی، “هێشتا بەفەرمی پەڕاوی بەڵگەی گیانلەدەستدانی ناڤاڵیمان رادەستنەکراوە و داوامان لە بەرپرسانی حکومەتی مۆسکۆ کردووە تەرمەکەی و بەڵگەکانی گیانلەدەستدانی ئەو سەرکردەیەمان رادەستبکەنەوە”.

گوتەبێژەکەی ئۆپۆزسیۆن دەڵێت، یەکێک لە کارمەندانی زیندانەکە رایگەیاندووە، تەرمی ناڤاڵنی لە شاری “سالخارد”ــە و لێکۆڵەران بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە گواستویانەتەوە بۆ ئەو شارە.

هاوکات، فرانس پرێس لە گروپی تێلیگرامی “سۆتا”وە، کە پێگەی سەرەکیی ئۆپۆزسیۆنی روسییە، ئەمڕۆ گواستیەوە، پۆلیسی روسیا نزیکەی 15 کەسی دەستگیرکردووە، کە بە بێدەنگی وەک رێزلێنان لە ئەلێکسی ناڤاڵنی، گوڵیان لەسەر شەقامەکان داناوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button