کەشناسی پێشبینى بەردەوامبوونى بارانبارین دەکات

زووم..

 

بەگوێرەى پێشبینییەکانى کەشناسی هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ بارانبارین و هەورەتریشقە بەردەوام دەبێت، بەتایبەتى لە هەندێک ناوچەی هەولێر و بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان.

کەشناسی پێشبینییەکانى بۆ ئەمڕۆ و سبەى بڵاوکردووتەوە؛ پێشبینى دەکات ئەمڕۆ باران بارین و هەورە ترریشقە بەردەوامی دەبێت بەتایبەتی لە باشوور و رۆژئاوای هەولێر و گەرمیان.

بەگوێرەى پێشبینییەکان پلەکانی گەرما لەنێوان 3 بۆ 5 پلە نزم دەبنەوە، بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، مەوداى بینینیش لەنێوان 7-9 کیلۆمەتر دەبێت.

لەبارەی کەشوهەواى سبەی، کەشناسی پێشبینی دەکات کاریگەری شەپۆلەکە لاواز ببێت و بەگشتیی ئاسمان هەوری تەواو بێت لەگەڵ بارینی بارانی پچر پچر لە هەندێ کات و ناوچەدا و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ هیچ جیاوازییەکیان نابێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button