نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بەشداری کۆنفڕانسی میونشن دەکەن

ئەمڕۆ هەینی 60ـەمین کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن دەستپێدەکات و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری دەکەن، بڕیارە لە پەراوێزی کۆنفڕانسەکەدا چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن.

بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێم، کاتژمێر 12ی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ کیریاکۆس میتسۆکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان کۆبووەتەوە، دواتر کۆمەڵێک کۆبوونەوەی دیکەی دەبێت لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان.

دوێنێ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەممەد شياع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوویەوە، هەر بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی، نێچیرڤان بارزانی “بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ بوارى ئه‌منيدا، گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌وڵدان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی له‌ عێراق و رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و دوورخستنه‌وه‌يان له‌ ئاڵۆزى و پشێويى زياتر، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسی وڵاتان، تاوتوێ ده‌كات.”

هاوکات میدیای فەرمیی یەکێتی رایگەیاند،بافڵ تاڵەبانی گەیشتووەتە میونشن و “دیداری سیاسیی گرنگی لەگەڵ سەرکردە و لێپرسراوانی باڵای وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا و ئەمریکا ئەنجامدەدات”.

دەشڵێت، “پاراستنی سەقامگیری و دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقە لە گرژییەکانی ناوچەکە، هەروەها پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان تاوتوێ دەکرێت.”

May be an image of 1 person and text that says 'SC Munich Security Conference C.sc C msc Cmsc msc Cm c msc Munich Security Conference Munich C Munich Security Conference Cmsc MunichScurt Conference msc msc Conference msc msc Munich ecurity Conference Munich Security Conference Cmsc msc Munich curity Û.sc msc Security Conference'

“جەنگ دۆڕاندنە بۆ هەمووان” دروشمی سەرەکیی کۆنفرانسەکەیە و تێیدا جەنگی غەزە و ئۆکراین زۆربەی گفتوگۆ و دیدارەکان دەگرێتەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button