لە تورکیا بەنزین گران کرا

زووم..

لە تورکیا نرخی بەنزین گرانکرا، یەک لیتر بۆ 42 لیرە بەرزکرایەوە، کە دەکاتە نزیکەی یەک دۆلار 37 سەنت.
پێشتر چەند جارێک نرخی بەنزین بەرزکراوەتەوە، ئەمجارە 1.79 لیرەی دیکەی خرایە سەر، لەماوەى ئەمساڵدا ئەمە دووەم جارە نرخى بەنزین لە تورکیا گران بکرێت

زیادکردنی نرخی بەنزین لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە لە سەرتاسەری تورکیا گازوایل بە بڕی 2.55 لیرە گرانکرا و نرخی یەک لیتر گازوایل 45 لیرەی تێپەڕاند، کە دەکاتە یەک دۆلار و 46 سەنت.

لەکاتێکدا بەهای لیرەی تورکی بەردەوام بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە دادەبەزێت، نرخی سووتەمەنی لە تورکیا بەردەوام بەرزدەکرێتەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button