سیسی و ئەردۆغان: شەری غەزە رابگیرێت و ئاشتی بەرقەرار بێت

 زووم:

عەبدول فەتاح سیسى و رەجەب تەیب ئەردۆغان راگرتنی شەڕی غەزە و گەیشتن بە  ئاشتی دووپاتدەکەنەوە.

ئەمڕۆ لە میسر سیسى و ئەردۆغان کۆبوونەوە، دواتر کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسییان کرد، سەرۆکی میسر رایگەیاند، چاویان لەوەیە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیان لە ساڵانی داهاتوودا بگەیەننە 15 ملیار دۆلار.

سیسى دووپاتیکردەوە، لەگەڵ سەرۆکی تورکیا هاوڕان بۆ راگرتنی دەستبەجێی شەڕ لە غەزە و گەیشتن بە ئاشتی.

رەجەب تەیب ئەردۆغانیش هەوڵی دەربەدەرکردنی خەڵکی غەزەی لە خاکی خۆیان بە “پووچەڵ” ناوبرد، و رایگەیاند، “چۆڵکردنی غەزە بە زۆر جێگەی قبوڵ نییە”.

بەهۆی خراپیی پەیوەندییەکانیانەوە ئەردۆغان لە ساڵی 2012وە سەردانی میسری نەکردووە، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، لەگەڵ شاندێکى حکومەتەکەى، بەسەردانێکى فەرمى گەیشتە قاهیرەى پایتەختی میسر.

لەگەڵ ئەوەی لوتکەکەی میسر و تورکیا تایبەتە بە هەماهەنگیى ئابوری، بەڵام جگە لە وەزیرانی دارایی، تەندروستى، پیشەسازی و تەکنەلۆجى، هەریەکە لە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و سەرۆکى دەزگاى هەواڵگریی تورکیا یاوەری ئەردۆغان دەکەن.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button