ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وەزیری ئاسایشی ناوخۆی دوورخستەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وەزیری ئاسایشی ناوخۆی دوورخستەوە

 

بەهۆی شێوازی مامەڵەکردنیەوە لەگەڵ لێشاوی پەنابەرانی مەکسیکیدا لەسەر سنوری ئەمریکا، ئەنجومەنی نوێنەران بە کۆی 214 دەنگ بەرامبەر بە 213 دەنگی ناڕازی بڕیاریدا ئەلیخاندرۆ مایۆرکاس، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا لە کارەکەی دووربخاتەوە.

لە ساڵی 1876ـەوە ئەمە یەکەم جارە وەزیرێکی ئەمریکی بەهۆی سستینواندن لە کارەکەیدا دووربخرێتەوە. ئەوساڵەش ویلیەم بیڵکناب وەزیری جەنگ و بەرگری بە هەمان بەهانە لە کارەکەی دوورخرایەوە. بەڵام مایۆرکاس شانسی ئەوەی هەیە ئەنجومەنی پیران بڕیاری دوورخستنەوەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.

دوورخستنەوەی ئەم وەزیرە، دووەم هەوڵی کۆمارییەکانە، پاش ئەوەی هەفتەی رابوردوو ویستیان کار لەسەر لابردنی جۆ بایدنیش بکەن، بەڵام لەبەرئەوەی سێ ئەندامی سەرەکییان ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون پرۆژەکەیان سەری نەگرت.

ئەو تۆمەتەی ئەنجومەنی نوێنەران داویانەتە پاڵ مایۆرکاس دەڵێت، ئەم وەزیرە بە مەبەستەوە یاسا پێشێل دەکات، گوێ بە ئەو متمانەیە نادات جەماوەر بەویان بەخشیوە.

ئەو بەڵگەنامەیەی لەدژی مایۆرکاس پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە 22 لاپەڕەیە، تیایدا هاتووە ناوبراو نەیتوانیوە بەپێی حوکمی یاسا فیدراڵییەکان کاربکات، بەهۆی ئەوەوە ئەو دەروازانە نایاساییانە زیاتر بوون، کە خەڵک بەکاریاندەهێنێت بۆئەوەی بە قاچاخ بچنە ناو ئەمریکاوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button