عێراق بەنیازە سوود لە زیرەکیی دەستکرد ببینێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

زووم:

لەمیانەی بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، نوێنەری دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، هەوڵدەدەن وەبەرهێنان لە زیرەکیی دەستکرددا بکەن بۆ روبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە کەرتی گشتیی عێراق.

دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، حەیدەر حەنون، نوێنەری دەستەی دەستپاکیی عێراق لەمیانەی بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی گوتوویەتی، “هەوڵ بۆ وەبەرهێنانی زیرەکیی دەستکرد و پەرەپێدانی تەکنەلۆجی دەدەین بۆ رێگریکردن لە گەندەڵیی”.

هەر لەو لوتکەیەدا حەیدەر حەنون لەگەڵ نوێنەرانی بەشدار گفتوگۆیان کردووە لەبارەی داهاتووی حکومەتەکان و داهێنانە تەکنەلۆجییەکان و پتەوکردنی هاوبەشیی دامەزراوەیی بۆ پشتیوانیکردنی دەستپاکی و شەفافیەتی کەرتی گشتی.

هەواڵی زیاتر

Back to top button